تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٢٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٢٨١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٢٩٦ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٦٨٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٢٤٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:15:22/11/2021