نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٨ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ دۆلارو ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەرچەندە رێکخراوی ئۆپێک پڵەس پلە بە پلە بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی بۆ بازاڕی نەوت زیاد کرد، خۆشیان پێشبینیان نە دەکرد بەم شێوەیە نرخی نەوت دابەزێت، لەگەڵ دوا بڕیاری ئەو رێکخراوەدا ئەمەریکا داوای زیاتری خستنە بازاڕی کردو هەڕەشەی گرتنەبەری رێگای تری کرد.


AM:09:13:23/11/2021