ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت" دۆخهكه مهترسیداره و پێویسته به زوویی بهرپرسانی هەرێم بێنه سهرخهت".
سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانكۆ و پەیمانگەكان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" پرسی مافەكانی قوتابیان رەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، ئەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن".
ئەوەشی خستەڕوو، مەترسیەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو، بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر، بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات.
ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار و ئەمڕۆش لە پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستیپێکردوە و خوێندکاران داوای پێدانی دەرماڵەکانیان دەکەن.