ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، هاوکات نرخی لیرەی تورکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد.
نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٥٠ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٤٨ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزارو ٩٥٥ دینارە، بەیانی ئەمڕۆ بە ١٣ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣٥١ دینارە.