بەغداد بۆ پشتیوانیکردن لە خوێندکارانی هەرێم هاتە دەنگ

بۆ پشتیوانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم، لەبەغدادی پایتەختی عێراق خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر دەستیپێکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی تشرینی دووەم، بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەرێم، بەشێکی خوێندکاران و چالاکوانانی بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریردا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ ئەو خوێندکارانە دەربڕی.

هەروەها پارتی ماڵی نیشتیمانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە هێزە ئەمنییەکان دووربن لەبەکار هێنانی توندوتیژی وهێز، هەرلەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "پارتی ماڵی نیشتیمانی بەرپرسیارێتی سنوردارکردنی قورس و بەزەبری ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و لە هەمان کاتیشدا، بەبیری حکومەتی دەهێنێتەوە رۆڵی سەرەکی بریتییە لە پاراستنی گیان و ئاسایشی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان."

ئەمەلەکاتێکدایە، سێ ڕۆژە خوێندکارانی پایمانگاو زانکۆکانی هەرێم بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە بۆخوێندکاران، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بۆ بڵاوە پێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەر، هێزەئەمنییەکانیش بە داری کارەبای و گازی فرمێسک ڕێژ وتەقەکردن و توندوتیژی هەوڵدەدەن بڵاوە بەخوێندکاران بکەن.

 

 



PM:06:48:23/11/2021