نرخی نەوت سەرلەنوێ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

کەمێک پێش ئێستا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی ئەمڕۆ بە ٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٧ دۆلارو ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەیانی ئەمڕۆ بە ٧٥ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەڵام ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد. 


PM:06:53:23/11/2021