کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان لەسەر کێشەی خوێندکاران و گەڕانەوەی دەرماڵە نییە

پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەینێی بڵاوكردەوە، بەڵام  بۆ گفتوگۆ کردن نییە لەسەر دەرماڵەی خوێندكاران و کێشەو خۆپیشاندانی خوێندکاران.

 

پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژماره (٨)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمان، له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەرۆی  ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی  ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت.

بەپێی بەرنامەی كارەكە، خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسای ( كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان) دەكرێت.

 

 

ئەمەلەکاتێکدایە، سێ ڕۆژە خوێندکارانی پایمانگا و زانکۆکانی هەرێم بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە بۆخوێندکاران خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، وە بۆ بڵاوە پێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەر، هێزەئەمنییەکان بە داری کارەبای و گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن و توندوتیژی هەوڵدەدەن بڵاوە بەخوێندکاران بکەن و چەندین خوێندکار بریندار بوون، هەر لەسەر کێشەی خوێندکاران و گەڕانەوەی دەرماڵە بۆیان ٧٠  پەڕلەمانتار بە یاداشتێك داوایان لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرد بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بكرێت بە پرسی خۆپیشاندانی خوێندكاران و دەرماڵەكانیان.



PM:07:53:23/11/2021