نرخی نەوت ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٢ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی دوێنێ بە ٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٨ دۆلارو ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوێنێ بەیانی بە ٧٥ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەڵام ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد. 


AM:08:34:24/11/2021