بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزدەبێتەوە و لیرەی تورکیش زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزارو ٣٠٨ دینارە، دوێنێ بە ١٣ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٠٠ دینارە.


PM:12:24:24/11/2021