سزای ساڵیک زیندانی بۆ کەریم بنزیمە دەرچوو



دادگای باڵای تاوانەکانی وڵاتی فەرەنسا سزای ساڵێک زیدانی بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەکرد.
بنزیمە لە ٢٠١٥  تۆمەتبارکرا بەوەی کە ڤیدیۆی ئابڕوبەرانەی ڤاڵبۆینا لە لای سێ کەسەو یەکێک لە کەسەکان لە رێگەی بنزیمەوە داوای داوای کردبوو بڕێک پارەی پێ بدەن ئەگینا ڤیدیۆکە بڵاودەکاتەوە، بنزیمەش ئەم سکاڵاکەی ئەو کەسەی گەیاندە ڤاڵبۆینا، ئەویش لە دادگا سکاڵای لە بنزیمە تۆمار کردوو دۆسیەکەی جوڵاند.
ئەمڕۆ دادگای فەرەنسا سزای ساڵێک زیندانیکردن و بڕی ٧٥ هەزار یۆرۆی بەسەر بنزیمە سەپاند.
دادوەری دۆسیەکە ئەمڕۆ بنزیمەی بەوە تۆمەتبار کرد کە هاوکار بووە لە زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆسیەکەو بەوهۆیەوە سزاکەی بەسەریدا سەپاندووە.

دادوەر دەڵێت:"بنزیمە لە لێکۆڵینەوەکاندا درۆی کردووە، ئەو لەگەڵ تۆمەتباری سەرەکی مستەفا زواوی کۆبووەتەوە".


لە لایەکی ترەوە پارێزەری بنزیمە رایگەیاندووە کە بنزیمە  ئاگاداری سەرەتاکانی ئەو رووداوە نەبووە، ئەوان سەرسامن بەو بڕیارەی دادوە داویەتی و دەبێت دۆسیەکە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و بنزیمە بێتاوان بکرێت.



PM:01:41:24/11/2021