"سێیەم ژەمە ڤاکسین دەدرێتە هاوڵاتیان"

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند "لەماوەیەكی نزیكدا بڕیاری پێدانی سێیەم ژەمی ڤاكسین بۆ ئەوكەسانە دەدرێت كە دوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد،  لەگەڵ لیژنەی باڵای ڤاكسین پێدانی ژەمی زیادەكی سێیەمی ڤاكسین و لایەنە زانستییەكان، ڕێكار و ڕێنماییەكان تاوتوێكراوە، لە ئایندەیەكی نزیك بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین، هەروەها سێ جۆری ڤاكسینی كاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاوڵاتییان تاڕادەیەك بەرەوپێشچوون هەیە لە بەشداربوونی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆرۆنا.



PM:03:14:24/11/2021