د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق شەوی ڕابردوو
پەیامێکی لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکاران بڵاوکردەوە و دەڵێت "زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی".
دەقی پەیامەکەی د. بەرھەم ساڵح بەم شێوەیەیە:
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق "زۆر
بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان
مافێکی دەستوورییە، و توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی ئیدانەیە.
پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە،
با پێکەوە ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین".