نرخی دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی  تشرینی دووەم، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنی نرخەکەی دابەزی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بەم جۆرە نرخی دراوە بیانییەکانی بە " سپی " راگەیاند: 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار  بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦هەزارو ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٢ هەزار و ٢٥٠ دینارە.  

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٦٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆنی سوری ٤١٥ هەزار دینارە.


PM:12:55:25/11/2021