سبەینێ (٤٠) کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

بڕیارە سبەینێ (٤٠) كۆچبەری كوردی هەرێمی كوردستان كە لە لیبیا گیریان خواردبوو بگەڕێنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی.

دەزگای لوتكە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند" دوای دوو مانگ دەستبەسەربونیان لە وڵاتی لیبیا، كاتژمێر (٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ هەینی، ژمارەیەك كۆچبەری كورد لەلایەن دەزگای لوتكەوە دەگەڕێنرێنەوە". 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كۆچبەرانە كە ژمارەیان (٣٠) كۆچبەرە و سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن، ماوەی دوو مانگە لە شاری بەنغازی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی لیبیاوە دەستگیركراون.

باسی لەوەشكردووە، سبەینێ دەگەڕێندرێنەوە شاری سلێمانی و لەلایەن كەسوكاریانەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازییان لێ دەكرێت.


PM:07:21:25/11/2021