میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" (موراد کانی کوردەی) لە کاتی ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کوژراوە".
میدیای فەرمی یەکێتی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند" لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەی) لە دوای ئەوەی ویستراوە یاسا جێبەجێبکرێت، ڕووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە و کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان شەھید دەکەن و کارمەندێکی تریش بریندار دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و (موردا کانی کوردەی) دەکوژرێت.
لای خۆشییەوە، شۆڕش ئیسماعیل وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپهڕین لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لهسهر روداوهكهی ئێوارهی ئهمڕۆی قهزای رانییه لە لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامین، لهناو ئهو كهسانهی كه رهوانهی نهخۆشخانه كراون، تهرمی (موراد كانی كوردهی)یان تێدا نییه، تهنها تهرمی دوو كهس و بریندارێك گهیهندراونهته نهخۆشخانهی ڕانیە".
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رانیە رایگەیاندووە" کە چوار کەس لەو رووداوەدا بە بریندارى گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و دووان لە بریندارەکان گیانیانلەدەستداوە و دووانى تریان لە ژێر چارەسەردان، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکانیەوە رەوانەى نەخۆشخانەى فێرکارى ساری سلێمانى کراوە".
عەمید موراد کانی کوردەی ئەفسەرى پۆلیس بوو لە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى ئیدارەی راپەڕین، هاوکات سەر بە باڵی لاهور جەنگی هاوسەرۆکی لە کار لادراوی یەکێتی-یە، بەڵام تا ئێستا لاهور شێخ جەنگی دەربارەی ئەم ڕووداوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە.