(بێریڤان ئەیوب) له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیدا دادگایی ده‌كرێت

هەرچەندە ڕۆژی ١٤ی ٢ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی خۆشەویستی لە نێو گەنجاندا ناسێنراوە، بەڵام دادگای كەتنی دووی شاری هەولێر ئەو ڕۆژەی وەک دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب کە یەکێکە لە دەستگیركراوێكی تری بادینان دیاریكردووە، کە ماوەی ساڵێكە لە زیندانە.

پارێزەر بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخشی کەیسی دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" دادگای كەتنی دووی هەولێر ڕۆژی ١٤ی شووباتی ٢٠٢٢ وەك یەكەم ڕۆژی دادگاییكردنی (بێریڤان ئەیوب) دیاریكرد". 

ڕوونیشیکردەوە، ماوەی یەک ساڵە بەبێ دادگایی لە زیندان هێلدراوەتەوە دووچاری چەندین فشار و کێشەی کۆمەڵاتی کراوەتەوە، دادگاییكردنەكەش بە ماددەی (١)ی یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی (٢٠٠٣)یە، كە تایبەتە بە تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.


PM:10:35:25/11/2021