لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای سبەینێ هەینی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە کاتەکانى ئێوارەدا نمەبارانێکى کورت خایەن لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت". 

لە بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەش هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پێشبینیدەكرێت لە كاتەكانی ئێوارەدا نمە بارانێكی كورتخایەن لە ناوچە شاخاویەكانی باكور و باكوری رۆژئاوا و ناو شاری دهۆك ببارێت". 

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینیش دەکرێت لە دەوروبەری شاری هەولێر و كۆیە كەمێك دڵۆپە باران ببارێت و پلەكانی گەرما یەك پلە بەرزببنەوە، پێشبینی بارانبارینەكەش ئەگەری 40%.


PM:11:12:25/11/2021