کوڕى (موراد کانی کوردەی) دواین زانیاری دەربارەی باوکی ئاشکرادەکات

کوڕی عەمید موراد کانی کوردەیى زانیارى نوێ دەربارەی ڕەوشی تەندروستی باوکى ئاشکرا دەکات، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ڕانیە تەقەی لێکرا. 

پشکۆ موراد، کوڕی موراد کانی کوردەیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوەکردووە" سوپاس بۆ خوا باوکم لە ژیاندا ماوە و تەنها بریندارە، دەنگۆی کوژرانی دورە لەڕاستییەوە". 

پێشتر میدیای فەرمی یەکێتی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند" لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەی) لە دوای ئەوەی ویستراوە یاسا جێبەجێبکرێت، ڕووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان دەبێتەوە و کارمەندێکی ھێزە ئەمنییەکان شەھید دەکەن و کارمەندێکی تریش بریندار دەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامدا ھێزە ئەمنییەکان وەڵامیان داوەتەوە و (موردا کانی کوردەی) دەکوژرێت. 


PM:11:18:25/11/2021