کەمێک پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان دەربارەی کوژرانی عەمید موراد کانی کوردەیی ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ناوبراو له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانیدا رووبه‌ڕوی هێزێکی ئەمنی بوونه‌وه، کە كارمه‌ندێكی ئه‌منیان شه‌هیدكرد و سێ كه‌سی دیكه‌شیان برینداركرد".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ھێزێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا و سه‌روه‌ریی یاسا بۆ ده‌ستگیركردنی داواكراو (موراد كانی كورده‌یی) له شاری رانیه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و یاسایی ئه‌ركی ده‌ستگیركردنی ناوبراویان پێ‌سپێردرا، له كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه موراد كانی كورده‌یی و پاسه‌وانه‌كانی كه له گه‌ڵیدا بوون رووبه‌ڕووی ھێزه‌كه ده‌بنه‌وه كه له‌كاتی ئه‌ركدا بوون، كارمه‌ندێكی ئه‌منی به ناوی (شامیل زرار ئیسماعیل) شه‌ھید ده‌كه‌ن و سێ كه‌سی تریش بریندار ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند" له ئه‌نجامی وه‌ڵام و ده‌ستپێشخه‌ری یاساشكێنان و ھه‌ڵھاتوان، موراد كانی كورده‌یی و دوو له پاسه‌وانه‌كانی ده‌كوژرێن".
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنی ھه‌موو ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م رووداوه‌وه و له دادگا ھه‌ڵھاتوون و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران راپێچی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن.
ڕوونکردنەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە پێشتر پشکۆ موراد، کوڕی موراد کانی کوردەیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بڵاوکراوەیەکی کورت‌دا ئاماژەی بەوەکردبوو، کە باوکی لە ژیاندا ماوە و تەنها بریندارە، دەنگۆی کوژرانی دوورە لەڕاستییەوە.