کەرکوک.. خوێندكارێكی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی ڤاكسین گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ خوێندكارێكی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی کە خەڵكی قەزای داقوقە، لە دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەكی كەركوك گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، خوێندکارێکی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک لەکاتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە".

ئاشکراشیکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گیانلەدەستدانەکەی. 

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خوێندکارە پێشتر هەڵگری پەتایی کۆرۆنا بووە، بەڵام هەستی پێنەکردووە و بەبێ پشکنین ڤاکسینی ڤایزەری بەکارهێناوە.

خوێندکارەکە ناوی (مستەفا عەدنان خەڵەف)ە و تەمەنی (١٧) ساڵە و خەڵکی ناحیەی سلێمان بەگە، ناوبراو خوێندكاری پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بوو. 


PM:04:24:27/11/2021