بەدەل
بەرواری لە لێدوانێکی ڕۆژنامە وانیدا وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و
باس لە سیستمەکانی سوید دەکات بۆ خوێندکاران و دەڵێت " لە سوید ھەر منداڵێک لە
رۆژی لەدایک بونیەوە تاکو تەواوکردنی ئامادەیی، مانگانە ١٥٠٠-٢٠٠٠ کرۆن کەدەکاتە
١٥٠ -٢٠٠ $ دەچێتە سەر ھەژمار بانکیەکەی، گرنگ نییە دایک و باوکی کاریان ھەیە یان
نا، ھەژارن یان سەرمایەدار، تەنھا بەو مەرجەی بخوێنێت".
دەقی
ڕاگەیاندراوەکەی بەدەل برواری بەم شێوەیە هاتووە:
خوێندن لە
سوید چۆنە؟
وەڵامێک
بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان
قوتابیەکی
کۆلیجی پزیشکی ددان لە سوید- مالمۆ لەقۆناغی سێ دەخوێنێ، ئەم زانیاریانەی پێگەیاندوم
تابزانرێ خوێندن لەسوید چۆنە؟
لەسوید ھەموو
٢٤ ی مانگێ بڕی ٣٥٠ $ دەچێتە سەر ھەژماری بانکیەکەی، بۆشی ھەیە ھەموو مانگێ ٦٠٠ $ وەک قەرز وەربگرێ! کە
خوێندنی تەواو کرد
پاش ساڵێ لەچونە سەر کار مانگانە ٪٤ لەموچەکەی ئەو قەرزا دەداتەوە!
ھەر لەسوید،
بۆ باخچەی ساوایان و بنەڕەتی و ئامادەیی خواردنی نیوەڕاون بێ بەرامبەرە، زمانی دایکیش
دەخوێنێ لەھەر نەتەوەیەک بێ!
ھەر
قوتابیەک کە پۆلی ٩ تەواو دەکات مەلەوانی دەزانێ و دەبێ ٤٠٠ مەتر مەلە بکات!
ھەر منداڵێک
لە رۆژی لەدایک بونیەوە تاکو تەواوکردنی ئامادەیی، مانگانە ١٥٠٠-٢٠٠٠ کرۆن کەدەکاتە
١٥٠ -٢٠٠ $ دەچێتە سەر ھەژمار بانکیەکەی، گرنگ نییە دایک و باوکی کاریان ھەیە یان
نا، ھەژارن یان سەرمایەدار، تەنھا بەو مەرجەی بخوێنێ.
قوتابی بۆی
ھەیە لەچی شارەوانیەک دەخوێنێ لە ھەموو سوید، کرێی ھاتوچۆی لەسەر ئەو شارەوانیەیە!
منداڵ تا
٧ ساڵی بلیتی پاصی خۆڕاییە، لە ٧ ساڵی تا ١٦ ساڵی بەنیوەی نرخە! تاکو ١٨ ساڵ سەردانی
نەخۆشخانەی گەڕەکەکەی بێ بەرامبەرە!
تاکو دەبێ
بە ٢٢ ساڵ ھەموو ساڵێك دوو جار پشکنینی ددانی بۆ دەکرێ و تێچوەکەی لەسەر حکومەتە .
ڤەگوهاستییە
:- دگەل دەستكاریەكا كێم.