پەروەردەی هەرێم لەسەر هاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی هاككردنى ماڵپه‌ڕى ئه‌زمونه‌كان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت" لە سۆشیاڵ میدیا باس لە هاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئەو وێبسایتە کە هاککراوە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت".

ده‌قى ڕونكردنه‌وه‌کە: 

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەوە:

لە سۆشیال میدیا باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی رادەگەیەنین ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە، 
ساڵانەش تا مانگیک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان وێبسایتەکە دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی ( ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باک ئەپ دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە - بەرێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان


AM:09:17:28/11/2021