سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

دارایی هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بڕیارە سبەینێ تەنها دوو وەزارەت مووچە وەربگرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەینێ دووشەمە مووچەی مانگی (١١)ی، یەکەی (٧٠ و ٨٠) وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دابەشدەكرێت". 

سەرچاوەکەی دارایی هەرێم وتیشی" دابەشكردنی مووچە بەپێی میكانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم مووچەی وەرگرت، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم ھێشتا لیستی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەی بڵاونەکردووەتەوە.


AM:09:52:28/11/2021