نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە بەیانی دوێنێ ڕێژەیەک دابەزی، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزارو ٣٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزارو ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزارو ٩٠٠ دینارە، بەیانی دوێنێ بە ١٣ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٢٨٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٢٠ هەزار دینار.


AM:11:15:28/11/2021