بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای کۆیە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵەکانیان دەستیپێکردەوە.
پەیامنێری (سپی) لە قەزای كۆیە پێی ڕاگەیاندین" ئەمڕۆ لە بەردەم بینای زانكۆی كۆیە خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستیپێكردەوە و خوێندکاران داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن دەرماڵەكانیان بۆ خەرج بكەن و بەپێچەوانەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەكانیان".
هاوکات هەر ئەمڕۆ ژمارەیەک لە قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە پارێزگای سلێمانی ویستیان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ڕێگەیان پێنەدرا و دەستگیرکران.