كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا دەربارەی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشەکەی ڕابردووی چەکدارانی داعش دەکات بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دەڵێت" واشنتن پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکان".

كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی پەلاماری تیرۆرستی ترسنۆکانەی داعش دەکەین کە دوێنێ ئەنجامیاندا بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ لە ناوچەی گەرمیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەمریکا پێداگرە لە پشتیوانیەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامی شکستی داعش.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوپەڕی سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو پێشمەرگە ئازایانە دەکەین کە گیانیان سپارد و برینداربون لە پەلامارەکەدا.

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆی ئیدارەی گەرمیان هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، کە بە هۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون. 


PM:02:01:28/11/2021