دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە ، وا بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا دەست پێبکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سبەی دووشەمە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١  نەوت لەشارۆچكەی قەڵادزێ دابەش دەكرێت بەنرخی ٥٥  هەزار دینار بۆ هەر ۲٠٠ لیترێك.


وا بڕیارە سبەینێ‌ لە شارۆچكەی قەڵادزێ‌ نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكرێت و دوو سبەی لە ناو شاری سلێمانی مەڵبەندەكانی پێنج و شەش دابەش بكرێت

PM:02:26:28/11/2021