وێنە.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری تاکسییەک بە ئاستەم لەمردن ڕزگاری بوو

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی تشرینی دووەم، لەسەر ڕێگای هەولێر كۆیە لەناحیەی دێگەڵە، تاكسییەك دەكەوێتە نێوان بەرداشی دوو تانكەر كە موعجیزە ئاسا لە مردن ڕزگاری بوو.

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بەم جۆرە باسی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی تانکەرەکان و تاکسییەکە دەکات:

"كاتژمێر٥٠:١١ خولەکی  پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای هەولێر كۆیە،لەناوناحیەی دێگەڵە تاكسیەك كەتەنها شوفێرەكەی تێدابو بەرەوكۆیە دەچو،لەدوایەوە تانكەرێكی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتیەكان بەخێرایی هات و خۆی پیاكێشا،وەفڕێ ی دایە دیوەكەی دیكەی شەقام كەبەئاراستەی هەولێرە،لەوكاتە تانكەرێكی تر دەهات لەسایدی خۆی كەڕۆیشتنە بەرەو هەولێر ئەویش دوبارە خۆی پیاكێشایەوە ،وەتاكسیەكە وەكو ساندویش كەوتە نێوان بەرداشی دوو تانكەرەكە".


وتیشی "سوپاس بۆخوا موعجیزە ئاسا شوفێرەكەی سەلامەت بو،بەلام زیانێكی مادی زۆر لێ كەوتەوە، لەكاتی سەیركردنەوەی كامێراكانی چاوێریش دەركەوت كەسەرپێچیكەر لەڕوداوەكە خودی تەنكەرەكە بووە".


ئەوەشی وتووە "شوفێری تانكەرەكان لەو ڕووداوە ئێوە خەتابار بوون كە بۆیەكەمجار نییە ئێوەلایەنی خەتاباردەبن، بەڵام تكایە شەقام وڕێگاكان تەنها موڵكی ئێوە نییە، بۆیە ڕێز لەبەكارهێنەرانی تری ڕێگایەكە بگرن كەبەخۆی تاكسایدو بەرتەسك و خراپە ،ئێوەش بەخراپ لێخوڕینەكەتان ،ئەوەندەی دیكە خراپی مەكەن".



PM:02:45:28/11/2021