به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم ئاشکرایکرد، پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان زیاد دەکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ناوچه سارده‌كان ١٢-١٣ كاتژمێر و
له‌ناوچه گه‌رمه‌كانیش به‌تێكڕا ١٤ كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابینكراوه، له‌چه‌ند
رۆژی داهاتوشدا پێدانی كاره‌با زیاد ده‌كات.
كۆنتڕۆڵی كاره‌بای هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاستی ئێستای
به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ٣٤٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاواته، خواست له‌سه‌ر كاره‌با ٥ هه‌زار مێگاواتی
تێپه‌ڕاندوه و به ساردبونی كه‌شوهه‌وا چاوه‌ڕێی زیاتربونی ده‌كرێت، له ماوه‌ی دوو
رۆژی رابردوشدا، له ناوچه سارده‌كان نزیكهی١٢ بۆ ١٣ كاتژمێر كاره‌با دراوه و دۆخی
كاره‌باش به‌ره‌و باشبونی زیاتر ده‌چێت.
کارەبای هەرێم ئەوەشی
ڕاگەیاند "له ناوچه گه‌رمه‌كان زیاتر له ١٤ بۆ ١٥ كاتژمێر كاره‌با دراوه، به تێكرایی ١٤ كاتژمێر
كاره‌با دراوه به‌هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی وێستگه‌ی ٣٠٠ مێگاواتی
خه‌بات ده‌كرێته‌وه، یه‌كه‌ی دوومیش له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌گه‌رێته‌وه،
هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی وێستگه‌ی گازی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ تا سبه‌ینێ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌هه‌وڵیشدان
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێڵی توركیا".
كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم
وتیشی "قۆناغی یه‌كه‌می هێڵی شه‌قڵاوه-سۆران
ته‌واو بوه، دوێنێ شه‌ممه، زیاتر له 200 مێگاوات كاره‌با بۆ سۆران گواستراوه‌ته‌وه
كه پێشتر توانایی ١٥٠ بۆ ١٦٠ مێگاوات كاره‌بای هه‌بوو".