راهێنەری پاریس زانیاری نوێ لەسەر پێکانی نەیمار بڵاودەکاتەوە


نەیمار ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەوهۆیەوە بە خێرایی برایە دەرەوەی یاریگا.
نەیمار لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی سانت ئیتیان لە هەفتەی ١٥ی خولی فەرەنسا، کە تێیدا یانەکەی ٣-١ براوە بوو، تووشی پێکان بوو  نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
دوای یاریەکە راهێنەری پاریس پۆچتینۆ، قسەی بۆ میدیاکان کردوو نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی ئەستێرەکەی بڵاوکردەوەو وتی:" هێشتا نەیمار هەست بە ئازار دەکات،ئەو لەقولە پێی تووشی پێکان بووە،سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و ئەوکات دەزانین چی روودەدات".
لە کۆتایدا لەسەر ئاستی یانەکەی پۆچتینۆ وتی:" دڵخۆشم بە ئاستی یانەکەم،سێ خاڵمان بە شایەنی بە دەستهێنا،یانەکە پرۆژەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە، ئێمە بەرەو پێشبردنی یانەک هەنگاو دەنێین،لە تۆپی پێ زۆر پڕوپاگەندە هەیەو ئێمە گوێ بە ئەوە نادەین و تەرکیز دەخەینە سەر کارەکانمان".
یانەی پاریس سانجێرمان لە ١٥ یاری ئەم وەرزەی خولەکە ٤٠ خاڵی کۆکردووەتەوەو پێشەنگە، یانەی دووەم یانەی نیسەو بە ٢٦ خاڵ دووەمە.




PM:05:45:28/11/2021