قوباد تاڵەبانی: داوای لێبوردن لە خوێندکاران دەکەین

  

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئێمە وەکو حکومەت لە بری ئەوەی لە خوێندکاران تێبگەین و لەگەڵیان کۆبینەوە ڤیدیۆیەکی کۆنمان هێنا و خوێندکارانمان بە سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان تۆمەتبار کرد".

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە میانەی وتارێکیدا لە کۆنفرانسی یەکسانی جێندەر و ستراتیژی بەهێزکردنی پێگەی ژنان ئاماژەی بەوەکرد ئەو شێرە کچانەی لە خۆپیشاندانی هەفتەی رابردوو بریندرابوون بەهۆی توندوتیژی بەرامبەر بە کچ و ژنانەوە نەبوو، بەڵکو لەبەر ئەوە بوو کە خۆپیشاندەربوون.

وتیشی " غازی فرمێکسڕێژ لە زۆرێک لە پیاوانی ئەم کۆمەڵگەیە زیاتر باوەڕی بە یەکسانی جێندەری هەیە و جیاوازی لە نێوان کچان و کوڕان دا ناکات ".

قوباد تاڵەبانیئەوەشی ڕاگەیاند "لەکاتێکدا هەزاران خوێندکار لەسەر شەقامەکان ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، ئێمە وەکو حکومەت لە بری ئەوەی لەگەڵیان کۆبینەوە ڤیدیۆیەکی کۆنمان هێنا و خوێندکارانمان بە سوکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان تۆمەتبار کرد، ئەم هەڵەیە بەسەر پەرلەمان و حکومەت  بە منیشەوە تێپەڕی  و دەشڵێت داوای لێبوردن لە خوێندکاران دەکەین".

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم راشیگه‌یاند: "ئێمە ئیتر دەبێت بە ھەموو لایەكمانەوە لە حوكومەت، لە ئەنجومەنی باڵای خانمان، كۆمەڵگای مەدەنی، دەسەڵاتی یاسادانان  ھەوڵ بدەین لە ڕێگای ھەڵمەتی ھۆشیاری بەردەوام، ستراتیژی تایبەت بە ڕێگری لە ژنكوژی و عەقڵیەتی دژە ژنی لە ھەرێمی كوردستان.


له‌ به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی وتی: "چەند ساڵە دادگاكان توندترین سزای ژنكوژان دەدەن، ژنكوژەكان لەودیو زیندانەكان توند دەكەن، بەڵام ھێشتا دەبینین رۆژانە ھەواڵی كوشتنی ژنان بە میدیاكان بڵاودەبێتەوە".


قوباد تاڵه‌بانی وتی: "ئەمە دەبێت وامان لێبكات بیربكەینەوە كە ھێشتا بۆشاییەك ھەیە كە ئێمە دركمان پێ نەكردووە، بەتەنھا  سزادانی ژنكوژان ناتوانێت گەرەنتی بێت بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی، چونكە لەگەڵ فراوان بوونی شار و گەورەتربوونی كۆمەڵگەدا بێگومان كێشە و بەریەكەوتنەكان زیاد دەكەن ئەگەر پێشوەختە پلان و میكانیزم نەگیرێتە بەر بۆ بەرپێگرتنیان".


وتیشی: "دەبێت ئێمە سەرەتا دەستكاری بیركردنەوی خۆمان بكەین بۆ كێشەكان ئەو كات دەتوانین چارەیەكی نوێ بدۆزینەوە كە وەڵامدەرەوەی راستەوخۆی كێشەكە بێت".


 


 

 

 



PM:06:40:28/11/2021