ڤیدیۆ.. رەیهانە وەک هەمیشە وروژێنەر دەردەکەوێت

رەیهانە گۆررانیبێژ و ئەکتەری دیاری ئەمەریکی و جیهانی کە هەمیشە وێنەو ڤیدیۆکانی وروژێنەرو نا ئاساییە، ئەمجارەش ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی بڵاوکردەوە.

رەیهانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی و بەتایبەتی کە زۆر وروژێنەر دەرکەوتووە.

رەیهانە فێنتی لە سالێ ١٩٨٨ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣  ەوە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە کە ئەو دەمە لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.
 
رەیهانە کە هاوکات دەوری ئەکتەریشی بینیووە، بەدەیان خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە، لەسالی ٢٠١٢ وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان هەڵبژێردراوە.
 
لەم ماوەیەی دواییدا دوای چیرۆکێکی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێرێکی سعودی، ریانە هەواڵی جیابوونەوەی خۆی راگەیاند، هەرچەندە ناوبەناو ئەو وێنانەی سەرلەنوێ بڵاودەکرێتەوە. 



PM:07:41:28/11/2021