ڤیدیۆ.. لە تورکیا بە سەدان کەس ریز دەگرن بۆ وەرگرتنی نانی حکومی بە پارەیەکی کەمتر
بەهۆی قەیرانی دارایی و هەڵاوەسانی ئابورییەوە باری ژیانی هاوڵاتیانی تورکیا رۆژ بەرۆژ زەحمەت تر دەبێت، کار بەو ئاستە گەیشتووە بە سەدان کەس ریزیان گرتووە بۆ کڕینی نانێک لە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دەکرێت و هەرزانتر دەفرۆشرێت.
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە بەسەدان هاوڵاتی ریزیان گرتووە بۆ کڕینی نان کە لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بە یەک لیرە دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا کە یەک نان بە ئاسایی بە ٢.٢٥ لیرەو ٢.٥٠ لیرە دەکڕدرێت.
نرخی ئەمڕۆی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە تۆمارکردنی نرخی نزم و ئەمرۆ ١ دۆلار بەرمابەر ١٢ لیرە و ٤٢٥ قروش بوو.
PM:08:09:28/11/2021