لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" سبەی دوو شەممە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە دوو شارۆچکەی سنورەكە دەكرێت".
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند " سبەی دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە هەردوو شارۆچکەی خورماڵ و بەمۆ نەوتی ماڵان دابەش دەكرێت".
لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، " سبەی دووشەمە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی ٥٥ هەزار دینار بۆ هەر ٢٠٠ لیترێک.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو " بڕیارە رۆژی سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت.