ئاسایشی سلێمانی چالاکوانێک دەستگیر دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ ی تەموز لەناو بازاڕی سلێمانی ئاسایش گەنجێکی چالاکوان بەناوی شاڵاو سەرکەوتەوە دەستگیر دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە ئەو هێزانە لە رۆژانی رابردوودا بە سەدان چالاکوانیان ئازاد کردووە.

ئەو گەنجە کە چالاکوانە بەشداری خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی کردووە.

شاڵاو سەرکەوت چەند ساڵێک لەمەوبەر هەڵسواڕاوی گۆڕان بووە، لەگەڵ قوڵبوونەوەی کێشەکانی ئەو حیزبە ئەم لە ناڕزاییەکانی گۆڕان بووە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.
 
هەفتەی پێشوو بە هەفتەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە کوردستان ناوزەد دەکرێت کە بەدەیان هەزار خوێندکار لە پێنج رۆژدا بە شداریان تێدا کردوو، هێزە ئەمنییەکان بە سەدان خوێندکار و چالاکوانیان دەستگیرکردو ژمارەیەکی بەرچاویان لێ ئازاد کردوون.



PM:10:57:28/11/2021