بافڵ تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی موراد کانیکوردەیی

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی کورتدا، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند" قوباد تاڵەبانیم ڕاسپاردووە، بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی عەقید موراد کانی کوردەیی، هەرکەسێک".

هاوسەرۆکی یەکێتی بەدەم رۆشتنەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند"ئەوانەی لە نێو یەکێتی دەرکراون، یەک ملیۆن ساڵی دیکە، ناتوانن بێنەوە ناو یەکێتی".

لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندکارانەوە، بافڵ تاڵەبانی وتی"  داواکاری خوێندکاران ڕەوایە پێویستە کار بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان بکرێت". 

هەروەها وتیشی " گوێمان لە داخوازییەکانی خوێندکاران گرت، ئەگەر حکومەت چارەسەری پێنەبێت، هەوڵەدەین بە میکانیزمێکی گونجاوەوە لە ڕێگەی حیزبەوە بتوانین شتێکیان بۆ بکەین". 

ئەوە لە کاتێکدایە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچ بەڵێنێکم بە خوێندکاران نەداوە. 

لە کۆتاییدا وتیشی " چاکسازییەکانی نێوخۆی یەکێتی بەردەوامە".




PM:11:27:28/11/2021