نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبۆتەوە، بەڵام بەراورد بە هەفتەی رابردوو کە لەسەر ٨٤ دۆلارەوە بوو بۆ هەر بەرمیلێک برنت بەرزبۆتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٤ دۆلار و ١٢ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧١ دۆلار و ٥٩ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٧١ دۆلار و ٩ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٦٨ دۆلار و ١٥ سەنت بوو.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە دەرکەوتنی جۆرێک لە ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرچەرخاوە هەیە کە لە ئەفەریقاوە سەری هەڵداوەو، مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە هەموو جیهان بگرێتەوەو ببێتە هۆی شەلەل بوونی بازاڕی جیهانی بە نەوتیشەوە، هەروەها پەیوەندی بە دەستبردنی ئەمەریکاوە هەیە بۆ نەوتی یەدەکی خۆی لە رووبەرووبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک پلاسدا.



AM:08:23:29/11/2021