راگەیاندنی وەزارەتی پێشەمەرگە رایگەیاند پلەی ٧ هەزار و ٨٣٢ پلەداری پێشمەرگە بەرزکرایەوە.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویکردەوە " بە پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (٦) ساڵی٢٠١١ی په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (٣٨) ی ساڵی ٢٠٠٧ به فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره ٦٠٣٣ تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیارکە دراوە".
بەپێی بڕیارەکە، پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ٧٨٣٢ پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی ٢٠٢١.
عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش رایگه‌یاندووە" به فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه ٧ هەزارو ٨٣٢ پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، ٧٧٧٧ و لیستی دووه‌میش ٥٥ پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه.
هەروەها وتیشی " له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.