هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپڕاسیۆنێکیان دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجامدا

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەڕان و پشكنینێكیان بەدوای تیرۆرستانی داعش و پاشماوكانیان ئەنجام دا".

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، كاتژمێر ٦ ی بەیانی، میحوەری یەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە گوند و ناوچەكانی دەرەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری یەك و گوندەكانی سنوری كوڵەجۆ، گەڕان و پشكنینێكیان بەدوای تیرۆرستانی داعش و پاشماوكانیان ئەنجام دا.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەریەك لە لیوای٣ و لیوای٥ و فەوجی تایبەتی میحوەری یەك و هێزێك لە میحوەری دووی هێزەكانی پێشمەرگە، بەشداریان تێدا كردووە".

باسی لەوەشکردووە، توانیان كێو ماڵی تەواوی ئەو ناوچانە بكەن و ئۆپەراسیۆنێكی جۆری ئەنجام بدەن، لە كاتژمێر ١١ كۆتایی بە گەڕان و پشكنینەكە هات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لە هێرشێكی چەكدارانی ت داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەند شەوی ڕابردوودا لە سنووری گەرمیان چەند پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.



PM:02:00:29/11/2021