حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، شایسته داراییه‌كانی
مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی (٦،٥،٤) به یه‌ک بڕ بۆ هه‌ر سێ
مانگ خەرجبکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی تشرینی دووەم، حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند " ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شایستە
داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ سێ مانگی ئەمساڵ خەربکرێت، وتیشی شایستەی دارایی
هەریەکە لە مانگەکانی (٤،٥،٦)خەرجدەکرێت".
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ئاماژەی
بەوەشکردووە، خەرجکردنی پارەکە به‌م شێوه‌یه دەبێت:
یەکەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی
به كالۆریۆس بڕی ٥٥٠ هەزار دینار.
دووەم: هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی ٤٥٠ هه‌زار
دینار.