سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گرفتێكى پێشوه‌خته‌ى
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكراده‌كات دەڵێت
"پێویستمان به‌سازانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی
كوردستانه".
ئەمڕۆ ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌چه‌ند لایه‌نێكی تهكنیكیو ئاڵنگارییه‌كانی
به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به‌كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی ههڵبژاردنهكانو یاسای هه‌ڵبژاردن‌و تۆماری ده‌نگده‌ران.
دەشڵێت "بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكی
سیاسی گونجاو كه سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كۆده‌نگیان له‌سه‌ری
هه‌بێت، پێویستمان به‌سازانی نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه".
داواشی لە له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه ڕۆڵێكی
كارا‌و ئه‌رێنی باش بگێڕن له‌هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان
دوای کاراکردنەوەی، لهسهرخستنو جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌یاندا.
ئەم قسانەی سەرۆکی پەڕلەمانی هەرێمی کورستان
لەکاتی پێشوازیکردنی بوو له ڕیكاردۆ ڕۆدرێگس به‌رپرسی نوسینگه‌ی یونامی له‌هه‌ولێر.