رۆناڵدۆ هێرشی توند دەکاتە سەر سەرنوسەری فرانس فتبۆڵ



کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر سەرنوسەری گۆڤاری فرانس فتبۆڵ و رایگەیەنێت ئەو هۆکار بووە ئامادەی ئاهەنگەکەی ئەمشەو نەبووە.
ئەمشەو لە وڵاتی فەرەنسا براوەی تۆپی زێڕینی ساڵی ٢٠٢١ دیاری دەکرێت و رۆناڵدۆش ئامادەی ئاهەنگەکە نابێت و هۆکارەکەی بۆ رای گشتی رووندەکاتەوە.
رۆناڵدۆ لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام پۆستێکی کردووەو دەڵێت:" ئابڕووچونە کە سەرنوسەری فرانس فتبۆڵ پاسکال فێری بە ناوی منەوە قسەی کردووەو رایگەیاندووە کە من وتوومە  کاتێک واز لە یاریکردن دەهێنم  لە بردنەوەی باڵۆن دۆر پێش میسی بکەوم، من هەرگیز قسەی لەمشێوەیەم نەکردووە".
دەشڵێت:" چۆن دەبێت سەرنوسەری گۆڤارێکی لەمشێوەیە بەوشێوازە قسە بکات، من هەمووکات پیرۆزباریی لە براوەی نازناوەکە دەکەم،ئەمە گیانی وەرزشی منە".
لە کۆتایدا دەڵێت:" گەورەترین ئاواتی من ئەوەیە کە  ناوم بە پیتی زێڕین لە مێژووی تۆپی پێ بنوسرێتەوەو تەرکیزی تەواویشم لە داهاتوودا لەسەر یانەکەم دەبێت".
بە پێی زانیاری رۆژنامەکان ئەمشەو خەڵاتی تۆپی زێرین بە میسی دەدرێت.




PM:10:07:29/11/2021