255 بەندكراوی سوننە لەزیندانەكانی عێراق لەسێدارەدران

‌چەكدارەكانی داعش
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت حكومەتی عێراق لە یەك مانگی رابردوودا 255 بەندكراوی سوننەی لەزیندانەكانی ئەو وڵاتە لەسێدارەداوە.

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند هێزەئەمنییەكان كە زۆربەیان شیعەن، مانگی رابردوو ‌و پاش هێرشی چەكدارەكانی داعش بۆ سەر موسڵ‌و ناوچەكانی دیكە، "بۆ تۆڵەكردنەوە" 255 بەندكراوی سوننەیان لە زیندانەكانی عێراق لەسێدارەداوە.

ئەو رێكخراوە لەبەیاننامەیەكدا دەنوسێت "كوشتاری نایاسایی دەتوانێت شاهیدێك بێت بۆ روودانی تاوانی جەنگی یان تاوان دژی مرۆڤایەتی".

بە پێی بەیاننامەكە ئەم كوشتارەی زیندانیانی سوننە لەتۆڵەی ئەو هێرش‌و پێشڕەوییانەیە كە چەكدارانی سوننە لە ماوەی مانگی رابردوو لەبەشێك لەعێراق بەدەستیان هێناوە.



PM:12:16:12/07/2014