هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنە
و ڤیدیۆی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە.
خانمە هونەرمەند، هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو
تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا
وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی
لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا
هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر
دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند
جار هاوسەرگیری کردووە.