یەکەم گرێبەستی چاڤی ئاشکرا بوو

چاڤی هێرناندێز راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە، یەکەم گرێبەستی نوێ بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە و گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی یانەی مانچستەرسیتی دەکات.

بە پێی زانیاری میدیای ئیسپانیا، گرێبەستەکە تەواو کراوەو فیران تۆرێس بە گرێبەستێكی ٥ ساڵە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەکات.

هەروەها ئەو یاریزانە مووچەیەکی کەمیشی بۆ دابین دەکرێت و ئەمەش بۆ یانەکە ئاسان دەبێت و لەگەڵ قەیرانی دارایی ئێستای یانەکە دەگونجێت.

ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، فیران تۆرێس خەونی ئەوەیە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات ونرخی گواستنەوەشی ٥٠ بۆ ٥٥ ملیۆن یۆرۆیە

یانەی بەرشەلۆنە دوای گەڕانەوەی چاڤی سێ یاری ئەنجامداوە توانیویەتی ٢ یاری بباتەوەو بە ٢٣ خاڵ لە پلەی حەوتەمی خولەکە دێت.

فیران تۆرێس ئیسپانییەو تەمەنی ٢١ ساڵە، لە هێڵی پێشەوە لە یانەی مانچستەرسیتی یاری دەکات و یەکێکە لە یاریزانە دەرکەوتووەکانی ئیسپانیا لە ئێستادا.




PM:02:36:02/12/2021