سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خوان لاپۆرتا لە نوێترین لێدوانیدا قسەی
بۆ میدیاکانی ئیسپانیا کردوو رایدەگەیەنێت یانەکەی ئارەزووی ئەوەی هەیە نازناوی
ئەم وەرزەی لالیگا بباتەوە.
لاپۆرتا دەڵێت:"یاری رۆژی شەممە دژی ریاڵ بیتس گرنگە چونکە ئێمە دەمانەوێت نازناوی خولەکە
ببەینەوە،چاڤی پەرۆشی و هیوای بۆ یانەکە گەڕاندووەتەوە،ئەمەش لە شێوازی راهێنان
دەردەکەوێت، ئێمە بە پەرۆشین کە نیشانی بدەین کە بەرشەلۆنە تیمێکی چامپیۆنز لیگەو هیوادارین لە میونخ سەرکەوتن بە دەست بهێنین لە هەفتەی
داهاتوو، ئێمە گەشبینین".
لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی
دیمبلی رایگەیاند کە بەردەوامن لە
هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە،پرۆسەکە هێواشترە لەوەی کە ئێمە
دەمانەوێت، پێمانخۆشەو بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ نوێکردنەوەی و هێشتنەوەی ئەو
یاریزانە".
عوسمان دیمبلی فەرەنسی هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە
تەواو دەبێت و ئەمەش یانەکەی نیگەران کردووە کە تا ئێستا نەیتوانیوە نوێی بکاتەوە.