كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه کە دەڵێت: سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دەستیان لە ئەنجامەکان وەردەواوەو ماوەی تانەدانیان درێژکردۆتەوەو، رایدەگەیەنێت " سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاروباره‌كانیان نه‌كردوه، به‌ڵكو پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراوه‌یی كۆمسیۆنیان كردووه".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند "سورین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبونمان، هه‌موو بڕیاره‌كانیشمان له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌بێت له‌نێوان هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی كۆمسیۆن كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهێاته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ن".
هەروەها هاتووشە "كۆمسیۆن لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نییه و كاریگه‌ری هیچ كه‌سایه‌تیه‌كیشی له‌سه‌ر نییه، جا له هه‌ر پۆست و پێگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا بن، رونیشیده‌كه‌ینه‌وه، هیچ بڕیارێكمان نییه به‌ناونیشانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان، به‌ڵكو ئه‌و ماوه‌یه یاساییه و نه كۆمسیۆن و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه، مافی درێژكردنه‌وه‌یان نییه".
کۆمسیۆن باس لەوەش دەکات "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوێی له‌و لایه‌نانه گرت كه ناڕه‌زایه‌تیان له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، هه‌روه‌ها گوێبیستی ئه‌و كاندیدانه بو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماوه یاساییه‌دا به‌به‌ڵگه‌وه تانه‌یان پێكه‌شكه‌ش كردبوو، ماوه‌كه‌ش سێ رۆژ بوو تا تانه‌كانیان بسه‌لمێنن، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی بوارێك بۆئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی تانه‌یان هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا، تاوه‌كو به‌ڵگه‌كانی تانه‌لێدانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی (پاشكۆی تانه‌كانه‌وه) ئه‌م رێكاره‌ش به‌ته‌واوی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بووه، له‌هیچ هه‌لومه‌رجێكدا درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان نه‌بووه، ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی كه له‌و سێ رۆژه یاساییه‌شدا تۆماركراون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رۆژانی دواتر زیادیان نه‌كردوه كه بریتی بوه له ١٤٣٦(هه‌زار و چوارسه‌د و سی و شه‌ش) تانه".
"دڵنیایی ده‌ده‌ین، هه‌ریه‌ك له فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاروباری كۆمسیۆن نه‌كردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌وانه بون كه پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنیان كردوه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی دور له‌هه‌ر فشار و گوشارێكی لایه‌نه‌كان".( كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراشیكردوه) کۆمسیۆن دەڵێت.
بەیانی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆبوەوەو لە رگەیاندنێکدا بەرهەم ساڵح ی سەرۆک کۆمار و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵای دادوەری تۆمەتبارکرد بە دەستوەردانی سیاسی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی کاتی تانەدان لە ئەنجامەکان.