لە ڕاگەیەندراوێکدا كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه و دەڵێت" لە ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه تانه له ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین و به‌ڵگه‌كانمان بۆ دادگا ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
ئه‌نجوومه‌نی باڵای
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه له ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تانه له ئه‌نجامه‌كان ئه‌ده‌ین و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامدراوه به‌رامبه‌ر به كاندیده‌كانمان".
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندرا بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامه‌كان به تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانی ئێمه كه پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه.
کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەندراوەکەدا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنەکان ڕه‌تده‌کەنەوە و جەختدەکەنەوە، کە له ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه تانه له ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ن و به‌ڵگه‌كانیان بۆ دادگا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ئێوارەی ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دەنگدانی گشتی ١٠ی تشرینی یەکەمی بڵاوكرده‌وه، کە ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان به‌م جۆره‌یه:
پارتی دیموكراتی كوردستان: 31 كورسی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان: 17كورسی + دیلان غەفور
نەوەی نوێ: 9 كورسی
یەكگرتوو: 4 كورسی
كۆمەڵ: 1 كورسی
......................
رەوتی سەدر: 73 كورسی
تەقەدوم ( محەمەد حەلبوسی): 37 كورسی
دەوڵەتی یاسا ( نوری مالیكی) : 33 كورسی
هاوپەیمانی فەتح ( هادی عامری): 17 كورسی
عەزم (خەمیس خەنجەر): 14 كورسی
ئیمتیداد: 9 كورسی