بافڵ تاڵەبانی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، "پێویستە‌ ئە‌و بیرە‌ توندڕەویەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش‌ لە ‌پاڵ چارەسە‌رە‌ سە‌ربازییە‌كە‌دا‌ ریشە‌كێش بكرێت".

ئەمڕۆ هەینی ٣ی کانوونی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند "پە‌لامارە‌كانی داعشی تیرۆریست و شە‌ھیدبوونی پێشمە‌رگە‌ و ھاوڵاتی سڤیل لە‌ دە‌ڤە‌ری قە‌رە‌چوغ بە‌ توندی ئیدانە‌ دە‌كە‌ین، پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی كە‌سوكارە‌كانیان دە‌كەین و ھیوای زو چاکبونە‌وە‌ بۆ بریندارە‌كان دە‌خوازین".

دەقی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەم شێوەیەیە:

پە‌لامارە‌كانی داعشی تیرۆریست و شە‌ھیدبوونی پێشمە‌رگە‌ و ھاوڵاتی سڤیل لە‌ دە‌ڤە‌ری قە‌رە‌چوغ بە‌ توندی ئیدانە‌ دە‌كە‌ین، پرسە‌ و سە‌رە‌خۆشی خۆمان ئاڕاستە‌ی كە‌سوكارە‌كانیان دە‌كەین و ھیوای زوو چاکبوونە‌وە‌ بۆ بریندارە‌كان دە‌خوازین.

گرووپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌، بۆیە‌ ئە‌ركی سە‌رشانی ھە‌موولایە‌كمانە‌، بە‌ھێزی پێشمە‌رگە‌ و ھێزە‌ عێراقییە‌كان و ھاوكارانمان لە‌ ھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كان لە‌و مە‌ترسییە‌ ووردتر بە‌ئاگا بین، ئە‌م جارە‌ تە‌نھا لە‌ رووی سە‌ربازییە‌وە‌ رووبە‌روویان نە‌بینە‌‌وە‌، بە‌ڵكو بیر و شانە‌ نوستووە‌كانیشیان لە‌بن بێنین، چونكە‌ بیری توندڕە‌وی بە‌كردە‌یی چێندراوە‌ و پێویستە‌ ئە‌و بیرە‌ توندە‌ لە ‌پاڵ چارەسە‌رە‌ سە‌ربازییە‌كە‌دا‌ ریشە‌كێش بكرێت


داوا لە ‌برایانمان دە‌كە‌م، برا پێشمە‌رگەكانمان، وریاتر بن لە‌ پاراستنی ژیانی خۆیان وە‌ك چۆن خاك و نیشتمانە‌كە‌یان دە‌پارێزن، چونكە‌ دڵۆپێك خوێنی پێشمە‌رگە‌ ھێندە‌‌ی گە‌ورە‌یی وقورسایی شاخە‌كان بە‌ ئازارە‌ بۆ ئێمە‌.

دووبارە‌ دروود بۆ گیانی پاكی شە‌ھیدان و سە‌بووری بۆ كە‌سوكارە‌كە‌یان دە‌خوازین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

 



PM:03:51:03/12/2021