"خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستپێدەکاتەوە"

 

دوای نزیکەی ١٠ رۆژ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران خوێندکاران نیگەرانن کە هێشتا چارەسەری گرفتەکانیان یەکلا نەکراوەتەوە.

 

بەپێی ئەو قسانەی لە گروپی خوێندکارانی خۆپیشاندەر ئاشکراکراون، وابڕیارە  لە ڕۆژی یەکشەممەوە خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی سلێمانی بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، هەرچەندە تا ئێستا خوێندکارانی خۆپیشاندەر دەستەیەکی ناسراوی سەرکردایەتیکردنیان نییە کە ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە ئەم گرووپە ئایا نوێنەرایەتی هەموو خۆپیشاندەران دەکات یان نا. 

هەر بەپێی وتەی خوێندکاران، بڕیارە خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە تا ئەو کاتەی بە فەرمی بڕیاری پێدانی دەرماڵەکانیان دەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بۆ ماوەی پێنج رۆژ خۆپیشاندانی خویندکارانی ناڕازی بەردەوام بووە لەسەرتاسەری هەرێمدا بە دەیان هەزار خوێندکار بەشداریان کردووەو سەدانیان لێدەستگیرکراون و دواتر ئازادکراون.



PM:04:43:03/12/2021